وەزارەتی دارایی گفتوگۆ لەبارەی دەرماڵە و مووچەی خاوەن پیشە تەندروستی و پزیشكییەكان دەكات
لەم دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی بڕیاری ژمارە 61 ی ئەنجوومەنی وەزیران كرا بۆ ساڵی 2019 ی تایبەت بە خەرجكردنی دەرماڵەی خاوەن پیشە تەندروستییەكان كە دەگاتە 30 % ی مووچەی سەرەكی.
هەر لەم دیدارەدا باس لە بابەتی نەهێشتنی پرسی نیشتەجێكردن كرا لە پلە وەزیفیەكانیان. هاوكات د.فوئاد حوسێن ئاماژەی بۆ رۆڵی گەورەی ئەو چینە كرد بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و پزیشكی بۆ هاووڵاتیان و گرنگی ئەو رۆڵە كرد و داواشی كرد هەمیشە پاڵپشتی ئەو چینە بكرێت.
kdp -
