پارتی و یەکێتی رێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان واژۆ کرد

پارتی و یەکێتی رێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان واژۆ کرد
کەمێک پێش ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆسرەت رەسووڵ رێککەوتنیان واژۆ کرد.

ئەمڕۆ دوای ئەوەی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی یەکێتی و گۆڕانی لە سلێمانی کرد، لە دوای کۆبوونەوەکان لێکتێگەیشتنی نێوان پارتی و گۆڕان لەبارەی پێکهێنانی کابینە دووپاتکرایەوە و گەیشتنە رێککەوتن، دواتریش لە مەراسیمێکدا جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆسرەت رەسووڵ رێککەوتنیان واژۆ کرد و پارتی و یەکێتی و گۆڕان بە تەواوەتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت رێککەوتن.

لە مەراسیمی واژۆکردنی رێککەوتنامەی پارتی و یەکێتی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، بەناوی شاندی پارتی کە ئەمڕۆ پێشوازی کراین لەلایەن جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، زۆر سوپاسیان دەکەین، ئەمڕۆ خۆشحاڵین کە رایدەگەیەنین نەخشەرێگەی دامەزراندنی کابینەی نوێی حکوومەت بە ئەنجام دەگات، گفتوگۆکانمان سەخت بوون، ئەوەی کە گرینگە کارەکانی ئێمە بە دانوستان لەگەڵ برایانی یەکێتی و گۆڕان بە ئەنجام گەیشت و رێککەوتین و هەرسێ لایەن رێککەوتنی تەواومان هەیە کە کابینە دروست بکەین، کاربکەین بۆ چەسپاندنی دامەزراوەیی حکوومەت و بژێوی خەڵک بەرەو باشتر ببەین، ئەمڕۆ گەیشتە ئەنجامێکی باش، هەرسێ لامان خۆمان بە براوەی ئەو پرۆسەیە دەبینین و پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەین، جێگەی خۆیەتی سوپاس و دەستخۆشی لە شاندی دانوستانی هەردوولا بکەین هەم پارتی و هەم یەکێتی.


kdp -
Top