زێباری: دواجار گەیشتینە ڕێككەوتنی كۆتایی

زێباری: دواجار گەیشتینە ڕێككەوتنی كۆتایی
پێش كەمێك هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند دواجار لە سلێمانی گەیشتنە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان.

زێباری لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی دواجار ئەمڕۆ لە سلێمانی هەریەك لە پارتی و یەكێتی و گۆڕان گەیشتنە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ یەكشەممە شاندی دانووستانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سلێمانی سه‌ردانی ماڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵیان كرد و هه‌ردوولا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

ئه‌مڕۆ شاندی پارتی به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گه‌یشته‌ سلێمانی.

پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆی شانده‌كه‌یه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتییدا.










باسنيوز
Top