ئومێد خۆشناو: یەکێتی کێ بۆ سەرۆکی پەرلەمان کاندید بکات دەنگی پێ دەدەین

ئومێد خۆشناو: یەکێتی کێ بۆ سەرۆکی پەرلەمان کاندید بکات دەنگی پێ دەدەین
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات پابەندی رێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتین.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند: "فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ھەر کەسێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان کاندید بکات، ئێمە دەنگی پێ دەدەین".

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە بارەی کاندیدی یەکێتی گوتی: "لاریمان لەسەر کەس نییە و یەکێتی ئازادە کێ کاندید دەکات بۆ ئەو پۆستە".

ئەوەشی خستە ڕوو، ھەر کاتێک کاندید دیاری کرا، سەرۆکی ئێستای پەرلەمان دەست لە کار دەکێشێتەوە.

ئومێد خۆشناو ئاماژەشی بەوەدا، کە فراکسیۆنەکەیان پابەندی رێککەوتنەکەی حزبەکەی و یەکێتی دەبێت لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان و رێککەوتنە سیاسییەکەی ھەردوولا.

لە فراکسێۆنی یەکێتی دوو کەس کێبرکێ بەدەست ھێنانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن و ھەردولا سەر بە دوو ئاراستەی جیاوازی ئەو حزبەن.










باسنيوز
Top