کاتی گەیشتنی پارەکە و دابەشکردنی مووچە ئاشکرا کرا
دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند: ”دوو رۆژ لهمهوبهر قسهم لهگهڵ دكتۆر فوئاد حوسێن، وهزیری دارایی حكوومهتی عێراق كرد و گوتی، ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی بۆ خەرجكردنی پارەی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە كە بۆ هەر مانگێك 68 ملیار دینارە، دراوە“.
دکتۆر بەشیر ئاشکرای کرد: ”ئەمڕۆ یان سبەی، پارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان و گهیشتنهكهشی مسۆگهر بووه“. ڕوونیشی کردەوە: ”پارهكه چهند رێكارێكی بانكی ماوه، دهنا ههموو شتێكی تهواو بووه“.
هەر لەمبارەیەوە، فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: "بە پێی زانیارییەکانمان لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی پێشمەرگە جێبەجێ کراوە بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر ژمارە حسابێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو پارەیە ڕاستەوخۆ نایەتە وەزارەتی پێشمەرگە، واتە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نابێت".
گوتیشی: "ئەو بوودجەیە دەبێتە بەشێک لەو بوودجەیەی کە حکوومەتی عێراق دەینێرێت بۆ مووچەی ھەموو وەزارەتەکانی ھەرێم، واتە ئێمە مانگانە بە پێی سیستەمی مووچەی حکوومەتی ھەرێم بەپێی خشتە مووچە لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەردەگرین".
لە کاتێکدا بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ئایاری ٢٠١٩ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، بەڵام بەبێ ئەوەی هۆکاری فەرمی ڕابگەیەندرێت، دواخرا و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کرد کە ڕۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتەکە دابەش دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی خشتەکە بەم شێوەیە دەبێت:
ڕۆژی سێشەممە ٧ی ئایاری ٢٠١٩ مووچەی پێشمەرگە و یەکەی ٧٠ و ٨٠.
ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئایاری ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی پەروەردە.
رۆژی پێنجشەممە ٩ی ئایاری ٢٠١٩: مووچەی وەزارەتی دارایی
رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو: وەزارەتی تەندرووستی.
باسنيوز
