لەبارەی زیادبوونی ماددەی ھۆشبەر لە كەركووك ھۆشداری دەدرێت
کێشان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر لە کەرکووک روو لە ھەڵکشانە، زۆرترین خواستیش لەسەر ماددەی کریستاڵە، قوتابخانە و کافتریاكان دوو شوێنی ساخکردنەوەی ئەو ماددانەن. رێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ و توێژەرانی بوارەکە، ھۆشداری تەشەنەسەندنی زیاتری ئەو ماددانە دەدەن و بەرپرسی بەشی ماددە ھۆشبەرەکانیش دەڵێت "رێگاکان بۆ ھاوردەکردنی ئەو ماددانە کراوەن".
لەبارەی زیادبوونی رێژەی بەكارھێنانی ماددەی ھۆشبەر لە كەركووك دالیا سوبحی، توێژەری کۆمەڵایەتی گوت: "لە قۆناخی ئامادەیی قوتابخانەكان ماددەی ھۆشبەر بڵاوبووەتەوە و دەیكەنە ناو لەفە و دەیدەن بە كچەكان، ئێستا لە قوتابخانەكانی قۆناخی بنەڕەتیش ھەیە".
ئەو توێژەرەی كۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشكرد: "ئەو ماددە ھۆشبەرانە كە لە قوتابخانەكان ھەیە لە شێوەی جێڵە و منداڵەكان نازانن چییە و دەیخۆن".
د. سەڵاح عوبەیدی، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە زانکۆی کەرکووك دەڵێ: "بەداخەوە حاڵەتمان ھەبووە لە كەركووك كەسێك لە كاتی بێھۆشیدا ویستویەتی سێكس لەگەڵ دایك و خوشكی ئەنجامبدات".
ھاوكات عەقید ھوما رەئوف، بەرپرسی بەشی مادەی ھۆشبەر لە کەرکووک پەرەسەندنی ماددەی ھۆشبەری لە كەركووك و گوتی: "لەم ماوەیە ماددەی ھۆشبەر زیاتر پەرەی سەندووە، دەبێ ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئەركی خۆیان ھەڵسن و دەرگاكانی ھێنانی ئەو مادانە بۆ كەركووك دابخرێن. بەداخەوە رێگاكان بۆ ھێنانی ئەو مادانە كراوەن".
گوتیشی: "ھەم حاڵەتی بازرگانیكردن و ھەمیش كێشانی ماددە ھۆشبەرەكان لە كەركووك بەربڵاوە، لە نێو ئەو مادانەدا ئێستا ماددەی كریستاڵ لە كەركووك خواستی زیاتری لەسەرە".
، ھێزە ئەمنییەکانی کەرکووک 60 کەسیان بە تۆمەتی کێشان و ھێنانی مادەی ھۆشبەر دەستگیرکردووە کە 20 كەسیان بازرگان بوونە و دوای لێکۆڵینەوە لە گەڵیاندا دەرکەوتووە، بە پشتگیری و پاڵپشتی بەرپرسانی باڵا ئەو کارە دەکەن.
k24-
