به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسێك له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر - خه‌بات 2 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا
به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسێكی هێلی نێوان هه‌ولێر – خه‌بات، 2 سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستدا و 12ی دیكه‌ش بریندارن، كه سه‌رجه‌میان دانیشتووی ناحیه‌ی رزگارین.
، برینداره‌كان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر پێویست، گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای شاری هه‌ولێر و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ كراوه.
راشیگه‌یاند، ئێستا تیمه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ بۆ كردنه‌وه‌ی رێگه‌كه گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه، كه به‌هۆی رووداوه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك داخرابوو.
