ئه‌مڕۆ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکرێت

		ئه‌مڕۆ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکرێت
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، بە مەبەستی دەستنیشانکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بینینی مانگ کۆ دەبێتەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەت کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی ئێوارە کۆ دەبێتەوە، بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان."

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەشڵێت: "بە ھەماھەنگی لەگەڵ لقەکانی پارێزگاکانی تری ھەرێمی کوردستان، ئەم ئێوارەیە یەکەم ڕۆژی مانگە ڕەمەزان دیاری دەکرێت، کە ئایا یەکشەممە، یاخود دووشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە."

پێشتر وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی داوای لە ھاووڵاتییان کردبوو، چاودێریی بینینی مانگ بکەن و ھەرکەسێک بە بەڵگەوە ئێوارەی شەممە مانگی بینی بە زووترین کات یەکەی ئیداریی سنوورەکەی ئاگادار بکاتەوە..
kdp-
Top