"نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکانی ھەرێمی کوردستان قۆناغ بە قۆناغ دەبێت"
سدقی ئامێدی، بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشتر ساڵانە ڕێگاکانی ھەرێمی کوردستان نۆژەن دەکرانەوە و پارەیان بۆ تەرخان دەکرا، بەڵام ماوەی پێنج ساڵە حکوومەت پارەی تەرخان نەکردووە و ئەمساڵ ئێمە پڕۆژەکان و کەشفەکانمان ھەمووی ئامادە کرد و ڕەوانەی وەزارەتی داراییمان کردووە، ئەوانیش کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ وەزیرانی پەیوەندیدار کردووە و بڕیار دراوە سەرجەم ڕێگاکانی ھەرێمی کوردستان نۆژەن بکرێنەوە، بەڵام چاوەڕێ دەکەین بزانین کۆی ئەو پارەیە چەندە کە حکوومەت تەرخانی کردووە."
سدقی ئامێدی گوتیشی: "ئێستا نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکان دەستی پێ کردووە و ھەموو ڕێگاکان قۆناغ بە قۆناغ نۆژەن دەکرێنەوە."
kdp-
