"١٤٠ یەكەی نیشتەجێبوون لە دەڤەری سۆران دابەش دەكرێن‎"

پرۆژەی ١٤٠ یەكەی نێشتەجێبوون لە گەڕەكی دێلزیانی دەڤەری سۆران چەند ساڵێك لەمەوبەر كەوتووەتە واری جێبەجێكردنەوە، کە بۆ هاووڵاتییانی كەمدەرامەت و كەسوكاری شەھیدانی شەڕی داعش دروست كراون، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایییەوە كارەكانی ئەو پرۆژەیە وەستابوو، ئێستا قایمقامی قەزای سۆران ھەوڵ دەدات لە ئایندەیەكی نزیكدا بەسەر ھاووڵاتییانی ناوچەكەدا دابەشیان بكات.

لەم بارەیەوە، كرمانج عیززەت، قایمقامی قەزای سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند: "ئەو شوقانەی لە سنوورەكەمان دروست كراون، ژمارەیان ١٤٠ شوقەیە، تەنیا شەقام و كۆڵانەكانیان ماوەتەواو بكرێن و كاری دابەشكردنیان بەسەر ھاووڵاتییاندا لە قۆناغی كۆتاییدایە."
كرمانج عیززەت ئەوەیشی خستە ڕوو: "دوای تەواوبوونی شوقەكان، بۆ خزمەتكردنی زیاتری ھاووڵاتییان، بە ھاوكاریی لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنووری دەڤەرەكەمان بەسەر ھاووڵاتییانی كەمدەرامەت و شایستەدا دابەشیاندەكەین."
kdp-
Top