هۆشداری بە نەخۆشخانە و دەرمانخانەکان دەدرێت

هۆشداری بە نەخۆشخانە و دەرمانخانەکان دەدرێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاگادارییەکی بۆ نەخۆشخانە و دەرمانخانەکانی بەرێوەبەرایەتییەکە بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 4/5/2019، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا کە تێیدا هاتووە، "ئاگادارییەک بۆ نەخۆشخانە و دەرمانخانەکانی سنوری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لەپاش ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی هێنانە ژوورەوەی دەرمانی بێستیکەر بۆ چەند شوێنێک کە لەداهاتوویەکی نزیکدا لەپاش ئەنجامدانی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لای داواکاری گشتی ناوەکانیان ئاشکرادەکەین بۆ ڕای گشتی".

ڕوونیشکراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی لەبازگەکانی سنووری شاری هەڵەبجە دەرمانی بێستیکەر بەئۆتۆمبێلی تایبەت و تەکسی هاوردە کراونو ئەمەش پێچەوانەیە دەبێت دەرمان لە بەڕڕاد یان ئۆتۆمبێلی سارد کەرەوەدا بهێنرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە بە هەوڵی هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور توانراوە برێکی زۆر لەو دەرمانانە دەستی بەسەردا بگیرێت.

داواش لەنەخۆشخانە ئەهلییەکان و دەرمانخانەکان دەکرێت لەکاتی هاوردەکردنی دەرماندا بەشێوەی شیاو لە ئۆتۆمبێلی سارد کەرەوە یان بەڕڕادا بهێنرێت بەپێچەوانەوە توشی سزای یاسایی دەبن.











باسنيوز
Top