زانیاریی لەبارەی قڕتاوکردنەوەی رێگاکانی دەرەوەی شار بڵاو دەکرێتەوە
فەرھەنگ سابیر، بەرێوەبەری نووسینگەی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن گوتی: "لەدوا کۆبوونەوەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتەکانی شارەوانی، ئاوەدانکردنەوە و دارایی باس لە رەوشی رێگاوبان کراوە کە رەوشی رێگاوبانەکان وەک پێویست نییە".
گوتیشی: "داواکراوە کاری نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەیان بۆ بکرێت و حکوومەت پارەیەک تەرخان بکات مانگانە بۆ ئاوەدانکرنەوەی ئەو رێگایانە بەتایبەت وەزارەتی شارەوانی رێگاکانی ناوشارەکان و رێگاکانی دەرەوەش، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش بەرنامە و پلانیان بۆ دیاری بکات، بڕیاریش درا بەپێی داھاتی حکوومەت مانگانە بڕێک پارە بۆ ئەو وەزارتانە دابین بکرێت".
لەبارەی رێگای سەرەکی ھەولێر - سلێمانی، فەرھەنگ سابیر دەڵێت: "رێگای ھەولێر تا کۆیە 66 کیلۆمەترە بەم نزیکانە پرۆژەی قیرتاوکردنەوەی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەشێوەیەکی زۆرباش نۆژەن دەکرێتەوە و رێگای (سکتان)یش پارەی بۆ تەرخان کراوە و چاک دەکرێتەوە رێگای سماقوڵ و خەلەکان و رانییەش بەھەمان شێوە کاری تێدا دەکرێت رەنگە رێگای ھەولێر - کۆیە بەماوەی چەند مانگێک تەواو ببێت".
باسنيوز
