بەرپرسێکی پارتی: تا بابەتی نەجمەدین کەریم چارەسەر نەکرێت پرسەکانیتری کەرکووکیش چارەسەر نابن
نووری حەمەعەلی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی و فەرماندەی میحوەری کەرکووکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕايگەیاند: ”کەرکووک لەژێر دەسەڵاتی سەربازییە، لەبەغداوە فەرمان وەردەگرێت، پێویستە ئەو ھێزە زیادانەی لەوێن، بۆ شوێنی خۆیان بگەڕێنەوە و دۆخی شارەکە ئاسایی بکرێتەوە، ئەنجومەنی پارێزگا بگەڕێتەوە و بارەگاکانمان بدەنەوە و کادیری پارتی بچێتەوە بۆ کەرکووک، چونکە بارەگاکانمان داگیرکراوە و ھەڵبژاردن چۆن لە دۆخێکی ئاوا دەکرێت؟".
ئەوەشی ئاشکرا کرا: ”تا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک نەچێتەوە شوێنی خۆی و نەجمەدین کەریم نەچێتەوە کەرکووک و بە ھەڵبژاردن یان لابردن لەنێو ئەنجومەنەکەدا چارەنووسی یەکلا نەبێتەوە، پرسەکانی دیکەش چارەسەر نابن و لەم کاتەشدا ھەڵبژاردن لە کەرکووک سوودێکی نییە".
نووری حەمەعەلی نەیشاردەوە کە لەم دۆخەدا ئەگەر پارێزگاری کەرکووک ”پارتیش بێت“، دەسەڵاتی نابێت، چونکە بڕیاری شارەکە بەدەست سەربازەوەیە و لە شوێنەکانی دیکەی عێراقەوە بڕیار لەسەر کەرکووک دەدرێت.
باسنيوز
