بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر: سێ تۆمەتبار دەستگیر کران

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر: سێ تۆمەتبار دەستگیر کران
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ڕای دەگەیەنێت، سێ تۆمەتباریان لە ھەولێر دەستگیر کردووە، یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش دوای ئاڵوودەبوون بە ماددەی ھۆشبەر، دایکی خۆی کوشتووە.

لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: "سێ تۆمەتبار لەلایەن ھێزەکانمان دەستگیر کراون، یەکێک لەو تۆمەتبارانە ئاڵودە بووە بە ماددەی ھۆشبەر و تووشی نەخۆشی دەروونی بووە، دواتر دایکی خۆی کوشتووە، ھەردوو تۆمەتبارەکەی دیکەش تاوانی کوشتنیان ئەنجام داوە، ھەرسێکیان دراونەتە دادگا و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی، سزا دەدرێن".

باسی لەوەش کرد: بە گشتی ئەنجامدانی تاوان لەناو ھەولێر بەرێژەیەکی زۆر کەم بووەتەوە، لەبەر ئەوەیە کە ئیجرائاتەکان زۆر بوونە و دەتوانم بڵێم لە 98% پەڕاوی لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان ھاتووە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر دەشڵێت: "تەنیا ئەو تاوانبارانە دەستگیر نەکراون، کە لەبەردەست نین، ھەماھەنگی لەگەڵ شارەکانی دیکە دەکەین ئەگەر تاوانبارێک لە ھەولێر بۆ ھەر شارێکی دیکە ھەڵاتووە، ڕادەست بکرێت".









باسنيوز
Top