لە سنووری پارێزگای كەركووك مۆڵگەیەكی داعش لەناو برا
بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی فیدراڵی عێراق كە تێیدا هاتووە، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی، لە شارەدێی ریازی سەر بە قەزای "حەویجە" لە پارێزگای كەركووك، مۆڵگەیەكی داعشیان دۆزیوەتەوە و پاشان مۆڵگەكە تێك دراوە و سووتێنرا.
راگەیەندراوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "ئەو پرۆسەیەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی لە چوارچێوەی ڕاماڵینی داعش لەو سنوورە هاتووە".
لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیر كرد لەو كاتەوە دۆخی ئەمنیی پارێزگاكە ناجێگیرە و جموجۆڵی داعشیش زیادی كردووە.
باسنيوز
