سبەی پارتی دیموكرتی كوردستان، سەردانی سلێمانی دەکات و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات

 سبەی پارتی دیموكرتی كوردستان، سەردانی سلێمانی دەکات و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات
سبەی یەکشەممە ٥ی ئایاری ٢٠١٩، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی شاری سلێمانی دەکات و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.



بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، سەردانەکەی سبەی شاندی پارتی، بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانییە و بە جیا لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت تاوتوێ دەکات.



مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد: برادەرانی خۆمان پێیانگوتم سبەی یەکشەممە برادەرانی پارتی دێن و لەگەڵ ئێمە و گۆڕان دادەنیشن، خۆتان دەزانن دانیشتنەکە بۆ دانوستان و شت نییە، بەڵکوو دێن ڕێککەوتنەکە واژۆ دەکەین و هەموو کێشەکانیش چارەسەر دەبن“.



ڕوونیشی کردەوە کە شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.









باسنیوز
Top