لە جمهوری ئيسلامی ئيرانی چوار مانگدا 79 کەس لەسێدارە دراون
لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێراندا هاتووە لەسێدارەدانی ئەو 79 کەسە لە حاڵێکدایە کە بە بەراوردی ساڵی پێشوو کە لەو چوار مانگەدا 64 کەس لەسێدارە دراو، ڕێژەکە ڕووی لە زیادبوون کردووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە لەناو ئەو 79 کەسەی کە لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2019 لەلایەن دەزگای دادوەریی ئیرانەوە لەسێدارە دراون، دوو مێرمنداڵی تەمەن 17 ساڵ بەناوەکانی "مەهدی سوهرابیفەر و ئەمین سەداقەت" دەبینرێن کە نزیکەی 10 ڕۆژ لەمەوبەر لە گرتووخانەی "عادڵئاباد"ی شیراز بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی لەسێدارە دراون.
هاوکات چەند سەرچاوەیەکی دیکەش بڵاویان کردووەتەوە هەر لەو ماوەیەدا مێرمنداڵێکی کوردیش لە گرتووخانەی ئیلام لەسێدارە دراوە.
بەپێی نەبوونی میدیای ئازاد و ڕێکخراوی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ئێران، هاوکات بڵاونەکردنەوەی سەرەجم ناو و ناسنامەی لەسێدارە دراوان و بڵاونەبوونەوەی هەواڵ و ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە لەسێدارەدان لە ئێران، بەڕای چالاکانی مافی مرۆڤ ڕێژەی ئەو کەسانەی لەسێدارە دەدرێن، زۆر لەو ئامارەانی بڵاو دەبنەوە زیاترە.
باسنیوز
