لە ڕانیە کەسێک بە تۆمەتی دزی دەستگیر کرا

لە ڕانیە کەسێک بە تۆمەتی دزی دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندراوێکدا باس لەوە دەکات، لە ڕانیە کەسێک بە تۆمەتی دزی دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/5/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "دوای بەدواداچوون و بەدەست ھێنانی زانیاری، کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/5/2019، لەناو شاری ڕانیە لەلایەن ھێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە ڕەگەزی نێر دەستگیر کرا، کە دزی لە ماڵان و لەناو ڕانیە کردبوو".

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرای کردووە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، تۆمەتبارەکە لە بەردەمی پۆلیس و دادگا، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، کە لە ناو ڕانیە دزی لە ماڵان کردووە".

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، دوای ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەکەشی نێردرایە بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەش بەردەوامە.











باسنيوز
Top