كۆیه.. له ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا گەنجێک لەکاتی کارکردندا گیانی لە دەست دا
پێرس سەفین عوسمان، تەمەنی 28 ساڵانە و خاوەنی مۆلیدەی ئەهلییە لەناو بازاڕی کۆیە، بە وتەی کەس و کارەکەی كه قسهیان ، باوکی پێرس ئەندازیارە و ئەمڕۆ لەکاتی هاوکاریکردنی، کە کاریان لە رووپێوکردنی زەویەکی نیشتەجێبووندا کردووە ، دیوارێکی کۆن بەسەریدا ڕووخاوه و گیانی لە دەست داوە.
بە وتەی پۆلیس ڕووداوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەوگێڕاوە ڕووی داوە و جگە لە گیان لەدەستدانی ئەو گەنجە، باوکیشی بریندار بووە.
k24-
