بابەکر زێباری: شکست بە سیمای ئەبووبەکر بەغدادییەوە دیار بوو

بابەکر زێباری: شکست بە سیمای ئەبووبەکر بەغدادییەوە دیار بوو
سوپاسالاری پێشووی عیراق ڕایگەیاند، گرتەڤێدیۆکەی بەغدادی زۆر مانای لە پشتەوە بوو، یەکێک لەوانە گۆڕینی تەکتیکی شەڕ بوو بۆ شێوەیەکی نهێنی.



دوێنێ ئەبووبەکر بەغدادی گرتەڤێدیۆیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا چەندین هەڕەشەی کرد.



بابەکر زێباری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "گرتەڤیدیۆکەی بەغدادی ڕاگەیاندنی شەڕێکی تر بوو، بەڵام نەک بە شێوازی داعش کە بە ئاشکرا هێرش بکەن و دەوڵەت ڕابگەیەنن، بەڵکو بە شیوازی خۆکۆژییانە."



بابەکر زێباری گوتیشی: "شپرزەیییەکی زۆر بە سیمای بەغدادییەوە دیار بوو، کە بە مانای کۆتاییی داعش بوو بە شێوەیەکی ئاشکرا، بەڵام ئاماژەی دەرکەوتنی ڕێکخراوێکی تر بوو بە شێوەیەکی نهێنی و دانانی گرتەڤیدیۆکەیشی بە واتای ئەوە بوو کە سەرەڕای ئەو شکستە، هێشتا ماون، ئەوە مانای ئەوە دەگەیەنێت کە شکستیان هێناوە."



سوپاسالاری پێشووی عێراق دەشڵێ: "کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییانەی داعش لە سریلانکا و چەند وڵاتێکی تر، بە مانای گۆڕینی پلانی شەڕ بوو بە شێوەیەکی نهێنی."

kdp-
Top