وڵاتێکی پێشکەوتوو ئاسانکاریی بۆ پێدانی رەگەزنامە بە ھاووڵاتییانی کوردستان و عێراق دەکات

وڵاتێکی پێشکەوتوو ئاسانکاریی بۆ پێدانی رەگەزنامە بە ھاووڵاتییانی کوردستان و عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە ١-٥-٢٠١٩، کۆشکی کرملین (کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا) ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا مەرسوومێکی کۆماری دەرکردووە کە بەھۆیەوە ئاسانکاریی بۆ ھاووڵاتییانی سووریا، ئۆکراینا، یەمەن، ئەفغانستان و عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە دەکات، لە وەرگرتنی رەگەزنامەی وڵاتەکەی.

ئاسانکارییەکە تەنیا بەشێک لە ھاووڵاتییانی ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە، کە ئەو مەرجانەیان ھەبێ:

- لەسەر خاکی وڵاتانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو لەدایک بووبن.

- منداڵەکانی ئەو کەسانەی رەگەزنامەی یەکێتیی سۆڤیەتیان ھەبوو (لە وڵاتانی یەکێتیی سۆڤیەت لەدایک بووبن).

- ھاوسەری ئەو کەسانەی رەگەزنامەی یەکێتیی سۆڤیەتیان ھەبوو (لە وڵاتانی یەکێتیی سۆڤیەت لەدایک بووبن).

- باوکی ئەو کەسانەی رەگەزنامەی یەکێتیی سۆڤیەتیان ھەبوو (لە وڵاتانی یەکێتیی سۆڤیەت لەدایک بووبن).

یەکێتیی سۆڤیەت، یەکێتییەکی فیدڕالیی بوو کە دوای شۆڕشی ١٧ی ئۆکتۆبەر لە ڕووسیا دامەزرا و پەلیکێشا بۆ چەندان وڵاتی دونیا. دواتر لە ساڵی ١٩٩١، ئەو یەکێتییە ھەڵوەشایەوە و ژمارەیەک وڵات لێی جیابوونەوە، کە بریتین لە:

- کۆماری ئەرمینیا

- کۆماری ئازەربایجان

- کۆماری ئیستۆنیا

- ئۆزبەکستان

- کۆماری ئۆکراینا



- کۆماری بیلاڕوس

- کۆماری تورکمەنستان

- کۆماری جۆرجیا

- کۆماری رووسیا (ئێستا کۆماری رووسیای فیدڕال)

-کۆماری تاجیکستان



- کۆماری کازاخستان

- کۆماری قیرغیزستان

- کۆماری لاتیڤیا

- کۆماری لیتوانیا

- کۆماری مۆڵدۆڤا









باسنيوز
Top