نێچیرڤان بارزانی بەڵێنێک بە کرێکارانی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 1-5-2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکی لە کۆنفڕانسی زانستیی پزیشکی لە هەولێر، پێشکەش کرد.
لە بەشێکی وتارەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزباییکردن لە کرێکارانی کوردستان، رایگەیاند، رۆڵی بازووی کرێکاران لە پێشخستنی کوردستان، مایەی رێز و پێزانینە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە زیادبوونی نەخۆشخانەکانی حکوومەت کرد کرد، کە لە 26 نەخۆشخانەوە لە هەرێمی کوردستان، حکوومەت ژمارەکەی گەیاندووەتە 76 نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانیش بەرزبوونەتەوە بۆ 967 بنکە
هەموو ئەو بنکە و نەخۆشخانانەی لە هەرێمی کوردستان بونیاد نراون، بە بازووی کرێکارانی کوردستان دروست کراون.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە، کە حکوومەت بەردەوام دەبێ لە کارکردن بۆ دابینکردنی مافەکانی کرێکارانی کوردستان و رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ”وەک ھەمیشە کار بۆ فەراھەمکردنی مافەکان و ژیانێکی شایستە بۆ کرێکاران دەکات“.
رۆژی 1ـی ئایار، لە کورستان و جیهان بە رۆژی کرێکاران دانراوە.
باسنيوز
