له هه‌ڵه‌بجه ڕۆژی جیهانیی كرێكاران به‌رز ڕاگیرا
كوێستان ئه‌كره‌م، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌ناو باخی گشتی هه‌ڵه‌بجه، ڕێوڕەسیمێكمان بۆ نزیكه‌ی (130) كرێكاری هه‌ڵه‌بجه ساز كرد و تێیدا جگه له باسكردنی ڕۆژی جیهانیی كریكاران، شیرینی و خه‌ڵاتمان پیشكه‌ش به هه‌موویان كرد.
ڕوونی كرده‌وه و گوتیشی: "ئامانج له ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به‌رزڕاگرتنی ئه‌م ڕۆژه‌یه و ده‌مانه‌ویت كرێكاره‌كان هه‌ست به بوونی ئه‌م ڕۆژه بكه‌ن، ماوه‌ی دوو ساڵیشه وه‌ك شاره‌وانیمان له‌م ڕۆژه‌دا كاریان پی ناكه‌ین و ڕێورهسمێكیان بۆ ساز ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه په‌یوه‌ندیمان درووست كردووه، كه هه‌ر ڕۆژیك ئه‌و كرێكارانه پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌بوو، له شاره‌وانیمان پشتگیرییهكییان بۆ ده‌كه‌ین، خۆیان و خێزانه‌كانیان له کلینیکی ڕاوێژکاری ئێوارانی هه‌ڵه‌بجه به‌بێ به‌رامبه‌ر پشكنین و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت".
باسنيوز
