کۆنفرانسێکی زانستی پزیشکی لە هەولێر بەڕێوە دەچێت
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2019.5.1 بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و د. ڕێکەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی تەندروستی، کۆنفرانسی پزیشکی و زانستی لە هەولێر دەستی بەکارەکانی کرد کەلە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بەڕێوە دەچێت.
لەو کۆنفرانسە زانستی و پزیشکییەدا بە بەشداریی دەیان پسپۆڕی بواری پزیشکی چەندان پانێلی زانستیی بواری پزیشکی پێشکەش دەکرێن.
ئەو کۆنفرانسە بە چاودێریی سەرۆوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتیی وەزارەتی تەندروستی بەڕێوە دەچیت.
لەو کۆفرانسەدا هاوکات پیشانگەیەکی گەورەی کەلوپەلی پزیشکی لەلایەن کۆمپانیاکانەوە کراوەتەوە.
باسنيوز
