سەرۆک بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پەیامێکی بڵاو کردەوە

  سەرۆک بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پەیامێکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، سەرۆک بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی بەم بۆنەوە بڵاو کردەوە.



سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان، عێراق و جیهان، ئومێدی ژیانێکی بەختەوەر و دوور لە چەوسانەوەی بۆ هەموو کرێکاران خواستووە.



دەقی پەیامەکە:

"بەبۆنەی یەكی ئایار ڕۆژی جیهانیی كرێكاران گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی كرێكارانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. ئومێدی ژیانێكی بەختەوەر و دوور لە چەوسانەوە بۆ هەموو كرێكارانی ئازیز دەخوازم و سوپاسی ئەرك و ماندووبوونیان دەكەم".


Top