فازڵ میرانی: هه‌رێمی كوردستان نموونه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئایین و ئایینزا جیاوازه‌كانه‌

	 فازڵ میرانی: هه‌رێمی كوردستان نموونه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئایین و ئایینزا جیاوازه‌كانه‌
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازیی له‌ دكتۆر خالید شه‌وكه‌ت، سه‌رۆكی په‌یمانگای عه‌ره‌بی دیموكراتی و سه‌ركرده‌ی باڵای‌ پارتی نیدائی تونس و دكتۆر عه‌بدولحوسێن شه‌عبان، بیرمه‌ند و لێكۆڵه‌ری عه‌ره‌ب و دۆستی دێرینی گه‌لی كورد و خانزاد ئه‌حمه‌د عه‌بد، ئاكادیمی و چالاكی مافی مرۆڤ كرد. لە دیدارەکەدا فازڵ میرانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و دیداره‌ ده‌ربڕی و داوای کرد په‌یوه‌ندیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی نیدائی تونس به‌ره‌وپێش بڕوات و كار بكرێت بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان.

له ‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی، فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازیی له‌ دكتۆر خالید شه‌وكه‌ت، سه‌رۆكی په‌یمانگای عه‌ره‌بی دیموكراتی و سه‌ركرده‌ی باڵای‌ پارتی نیدائی تونس و دكتۆر عه‌بدولحوسێن شه‌عبان، بیرمه‌ند و لێكۆڵه‌ری عه‌ره‌بی و دۆستی دێرینی گه‌لی كورد و خانزاد ئه‌حمه‌د عه‌بد، ئاكادیمی و چالاكی مافی مرۆڤ كرد.

له‌ دانیشتنێكدا كه‌ هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌ بوو، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی، وێڕای به‌خێرهێنانی میوانەکان باسی له‌ بارودۆخی ئێستای عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گوتی، هه‌رێمی كوردستان نموونه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئایین و ئایینزا جیاوازه‌كانه‌، كه‌ له‌ سایه‌ی گیانفیداییی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان شه‌ونخونیان كێشاوه‌ بۆ دابینكردنی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
kdp-
Top