زانیاریی نوێ لەبارەی دروستكردنی شەقامی 150 مەتری ھەولێر دەخرێتە ڕوو
سەرتیپ قادر، سەرپەرشتیاری دروستكردنی شەقامی 150 مەتریی شاری ھەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاندووە: "دەستمان بە دروستكردنی شەقامی 150 مەتریی شاری ھەولێر كردووە و ھەندێك بەربەست و كێشەمان بۆ دروست بووبوو لە دروستكردنی شەقامەكە، وەك ھەبوونی بینای زێدەڕۆ و داروبار، نووسراویشمان بۆ لایەنی پەیوەندیدار كردووە و ئەوانیش ڕەزامەندییان داوە کە لاببرێن و كێشەكە چارەسەر بووە".
گوتیشی: "ئەمە نابێتە بەربەست لە بەردەم دروستكردنی شەقامەكە و لە دروستكردنی شەقامی 120 مەتریشدا ھەمان كێشە ھەبوو و چارەسەر بوو".
ئاشکراشیکرد، کە ئێستا تیمەكانیان لە سنووری شەقامی پیرمام كار دەكەن و لە ھەندێك شوێن ئیشی خۆڵكاری دەكرێت، بۆیە كاركردن بەبێ وەستان بەردەوام دەبێت تاوەكو تەواو دەبێت، كە ماوەی دروستكردنەكەی ھەزار و 250 ڕۆژە.
باسنيوز
