بکوژانی خوشکەزاکەی پەرلەمانتارێکی کوردستان دەستگیر کران

بکوژانی خوشکەزاکەی پەرلەمانتارێکی کوردستان دەستگیر کران
ئەمڕۆ سێشەممە 30/4/2019 ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژانی منداڵە 13 ساڵەکەی گەڕەکی کەنەکەوەی سلێمانی راگەیاند، بنەماڵەی مێردمنداڵەکەش ڕایدەگەیەنن، ژمارەی تۆمەتبارەکان لە سێ کەس پێکھاتوون و دانیان بە تاوانەکەیانداناوە.

ئەبووبەکر ھەڵەدنی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان کە هاوکات خاڵی مێردمنداڵە کوژاوەکەی گەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانییە، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ سێ شەممە 30/4/2019 بەڕێوبەری ئاسایشی سلێمانی، ئاگاداری کردینەوە کە بکوژانی ڕاوێژ ساڵح، دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندان ناوە".

گوتیشی: "بکوژەکانی ڕاوێژ ساڵح، لە سێ کەس پێکھاتوون و ئێستا ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی، تۆمەتبارەکان رەوانەی شوێنی ڕووداوەکە دەکات".

ئاماژەی بەوەشدا، تاوەکو ئێستا ھێزەکانی ئاسایش ھۆکاری کوشتنی ڕاوێژ حەسەنیان ئاشکرانەکردووە، بەڵام کەمێکی دیکە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە ھۆکاری کوشتەکەی ئاشکرادەکەن.

راوێژ ساڵح، شەوی 25ی 4ی 2019 لە ماڵ دەردەچێت و لە 26ـی مانگ بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە، خێزانەکەی پێیانوایە کوڕە تەمەن 13 ساڵانەکەیان تەنها لەبەر مۆبایلەکەی و بڕی 40 ھەزار دیناری عێراقی کوژراوە.











باسنيوز
Top