لە حاجی ئۆمەران چەند بارهەڵگرێک لە مەوادی کیمیاوی و بەنزین گەڕێندرایەوە بۆ ئێران

لە حاجی ئۆمەران چەند بارهەڵگرێک لە مەوادی کیمیاوی و بەنزین گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
لە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران 5 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە مەوادی کیمیاوی و بەنزین گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی دەرەوازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، کە ئەمڕۆ سێشەممە 30/4/2019، هەڵسان بەگەڕاندنەوەی 2 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە مەوادی کیمیاوی و 3 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە بەنزین بۆ وڵاتی ئێران.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەهۆی دەرنەچوونیان لە پشکنینی تاقیگەی سووتەمەنی و پێچەوانەی رێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەلایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگاوە گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.









باسنيوز
Top