کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوە دەستدرێژی دەکاتە سەر کچە منداڵێک
میکڵ ویلیام بالتیمێر، پیاوێکی تەمەن 48 ساڵە و کارمەندی تیمی ئاگرکوژێنەوە بوو لە شاری کوین گریک لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا.
بەپێی هەواڵێکی (سکای نیوز)، مایکڵ ویلیام لە ماڵێکدا بەشداریی ئاهەنگێکی یادی لەدایکبوونی کردووە و دواتر چووەتە ژووری کچێکی منداڵی تەمەن هەشت ساڵان و دەستدرێژی کردووەتە سەر.
پۆلیس ئەو کارمەندەی ئاگرکوژێنەوە، کە دوای رووداوەکە لە ریزەکانی بەرگریی شارستانی دوور خراوەتەوە، دەستگیر کردووە و ئەویش بەهانەی ئەوەی باس کردووە، کە وای زانیوە ئەوە ژنە بۆیە دەستدرێژی کردووەتە و نەیزانیوە منداڵە.
منداڵەکە، کە لەلایەن مایکڵەوە جلەکانی داکەندراوە، کچەکەش بۆ پاراستنی خۆی رایکردووەتە حەمام و دەرگای لەسەر خۆی داخستووە، دواتر مایکڵ جلەکانی بۆ بردووە و پێی گوتووە هیچ نیازێکی خراپی نییە و جلەکانی بۆ هێناوەتەوە و لێی چووەتە ژوورەوە و ئەو کارە قێزەوەنەی لەگەڵ کردووە.
باسنيوز
