لە کەرکووک هێزەکانی عێراق پێشمەرگەیەک دەستگیر دەکەن

لە کەرکووک هێزەکانی عێراق پێشمەرگەیەک دەستگیر دەکەن
پێشمەرگەیەکی لیوای یەکی هاوبەش سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەناوی (ڕێباز ڕەسوڵ) کە لەدایبکبووی ساڵی 1992 لەلایەن پۆلیسی فیدراڵییەوە تۆمەتی تیرۆری خراوەتە پاڵ و سێ ڕۆژ بەر لە ئێستا لە گەڕەکی فەیلەقی شاری کەرکووک لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دەستگیر کراوە.

لەوبارەیەوە فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕايگەیاند: ”هیچ دۆسیەیەکمان بە فەرمی بۆ نەهاتووە کە بڵێ پێشمەرگەیەک لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی عێراقەوە لە کەرکووک یان شوێنێکی دیکە دەستگیر کرابێت، هەر شتێکی وا هەبێت ئەو شوێنەی دەتوانێت داواکارییەک پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن، بۆ ئەوەی ئێمەش بەداواچوون بۆ ئەو بابەتە بکەین“،

گوتیشی: ”تا ئێستا هیچ نووسراوێک لەو بارەیەوە بە فەرمی لەلایەن هیچ دامودەزگایەک پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە نەکراوە، واتە ئەگەر ئاگاداربین ئەوا تەداخول دەکەین، لە ڕێی ئێوەوە دەڵێین ئەگەر کێشەیەک لەو بابەتە هەیە ئەتوانن بێن و پەیوەندی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە بکەن، بۆ ئەوەی بەداواچوون بۆ ئەو بابەتە بکەین“.










باسنيوز
Top