کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک شکستی هێنا

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک شکستی هێنا
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نەیتوانی کۆبوونەوە ئەنجامبدات و بۆ کاتێکی نادیار کۆبوونەوەکە دواخرا.

تەحسین کەهیە، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ویستمان ئەمڕۆ لەسەر هەندێک پرسی تایبەت بە پارێزگای کەرکووک کۆببینەوە، بەڵام لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە شکستمان هێنا، چونكە ھەندێك لە ئەندامانی ئەنجوومەن ئامادە نەبوون".

گوتیشی: "وەك ئەندامانی ئەنجوومەن، ھەڵدەستین بە ئامادەكردنی راپۆرتێك لەسەر ئەو پڕۆژانەی دەمانەوێت ئەنجامبدرێن".






K24 -
Top