لە هه‌ڵه‌بجه 15 پڕۆژه له بواری جێبه‌جێكردندان
به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان با‌رزانی، کاری چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه. جێگری پارێزگاری ئه‌و شاره‌ش ده‌ڵێ: "چاومان له‌وه‌یه حكوومه‌ت پاره بۆ ته‌واوی ئه‌و پڕۆژانه خەرج بكات كه ڕاوه‌ستاون."
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "کاری 15 پڕۆژه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، كه له پڕۆژه گرنگه‌كانی پارێزگاكه‌مانن".
پاش ئه‌وه‌ی به بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵه‌بجه بووه پارێزگا، پێویستی به‌وه هه‌یه له ڕووی ڕێگاوبان و باڵه‌خانه‌ی فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانەوە گرنگیی پێ بدرێت.
كاوه عه‌لی گوتی: "ئێستا كار لە جاده‌ی دووسایتی هه‌ڵه‌بجه، جاده‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، بینای كۆمه‌ڵگا داراییه‌كان، خزمه‌تگوزاری بۆ شوقه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و خزمه‌تگوزاری بۆ 50 خانووی ناحیه‌ی سیروان و، چه‌ندین پڕۆژه دەکرێت. داواشمان له حكوومه‌ت كردووه ته‌واوی پڕۆژه‌ڕاگیراوه‌كانمان به‌گه‌ڕ بخاته‌وه".
له ڕێگه‌ی دروستكردنی چه‌ندین پرده‌وه كار ده‌كرێت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به شاره‌كانی كوردستانه‌وه، بۆ ئەوەی ده‌روازی هاتوچۆ فراوان بكرێت. جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌و باره‌یەوه گوتی: "چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كمان بۆ دروستكردنی پرد و ڕێگاوبان كه ده‌روازه‌ی هاتن و چوون بۆ هه‌ڵه‌بجه فراوان ده‌كەن، ناردووە بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران".
هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی ته‌واوكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ده‌ست پێ كردووه و پاره‌ی بۆ ته‌رخان كردوون، به‌ڵام کاری چه‌ندین پڕۆژه‌ش ڕاوه‌ستاوه.
كاوه عه‌لی گوتیشی: "کاری 223 پڕۆژه‌مان وه‌ستاوه و ده‌ستی پێ نه‌كردووه‌ته‌وه، كه پێوه‌ندییان به پاره‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و وه‌به‌رهێنان و بودجه‌ی نه‌وته‌وه هه‌یه".
kdp-
