"بۆ توركیا گرنگه پێوه‌ندییەكی به‌هێزی له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌بێت"
ماجید خه‌لیل، ماموستای زانكۆ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت پاش هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئه‌و وڵاته گرنگیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و كۆنتاكی توركیا له‌گه‌ڵ كوردستان به‌و به‌هێزییه گرنگه".
هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی توركیا چه‌ندین ساڵه پێوەندییەکی ئابووری و دیپلۆماسیی به‌هێزیان هه‌یه، به‌رده‌وامیش پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا به‌ره‌وپێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن.
ماجید خه‌لیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی جیهان هه‌نده‌ی وڵاتی عێراق گرنگی بە هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و پەرە بە پێوه‌ندییه دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هەرێم ده‌ده‌ن. هه‌ستانه‌وه و گه‌شه‌كردنی پێوه‌ندییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان، واقعێكی ئیجابییه بۆ ئاینده‌ی كوردستان".
ئه‌و ماموستایەی زانكۆ گوتیشی: "حزبی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ردۆگان، به دنیابینییەكی گه‌وره‌تره‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت، چونكه پێوه‌ندیی توركیا له‌گه‌ڵ كوردستان له ڕووی ئابووری و جیۆپۆلیتیكی و هه‌نگاونان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیادا گرنگه".
شه‌وی ڕابردوو، مەولوود چاوشئۆغلوو، وەزیری دەرەوەی توركیا، به یاوه‌ریی شاندێكی باڵا گەیشته پایته‌ختی كوردستان و له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران، نێچیرڤان بارزانییەوە پێشوازیی لێ كرا. ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان كۆ بووه‌وه.
شرۆڤه‌كاری سیاسی، شیاو سه‌ردار گوتی: "سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و شاندی باڵای ئەو وڵاتە بۆ كوردستان له پاش هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت کە توركیا سیاسه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌ت كوردستان ده‌گۆڕێت و پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئاسایی ده‌كاته‌وه و به‌ره‌وپێشی ده‌بات و، ئەوە كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كوردی توركیا هه‌یه. كه حكوومه‌تی توركیا پێوەندییەکی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌بێت، ئه‌وه پێوەندییەکی ته‌ندروستیشی له‌گه‌ڵ كوردی باكوور ده‌بێت".
هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ندێكی گرنگی سیاسی و ئابوورییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و جیهان خواستی پێوەندییەکی باشیان له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
شیاو سه‌ردار گوتی: "به‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ كوردستان قۆناخێكی نوێی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی كوردستان و توركیا ده‌ست پێ ده‌كات و، هه‌ولێر به ناوه‌ندێكی گرنگی ستراتێژیی سه‌یر ده‌كرێت، كه سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی پێوه‌ندییه دیلپۆماسییه‌كان و بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز. توركیا پێویستی به هه‌رێمی كوردستانه هەیە و ناوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاندنی توركیا به گرنگییه‌وه باس له سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ پایته‌ختی كوردستان دەکەن."
ئه‌و شرۆڤه‌كاری ساسییه پێی وایه: "دۆسیه سیاسییه‌كان پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان به دۆسیه ئابوورییه‌كانه‌وه هه‌یه، بۆیه توركیا نایه‌وێت بكه‌وێته به‌ر سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا كه ماوه‌یه‌كی بۆ دیاری كراوه تا كڕینی نه‌وت له وڵاتی ئێران ڕابگرێت، بۆ ئه‌وه‌ش، توركیا پێویستی به عێراق و هه‌رێمی كوردستان هەیە".
kdp-
