مۆڵەتدانی ھاوردە و هەناردەکردن دەبێتە ئەلکترۆنی
نەوزاد ئەھەم، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی سەبارەت بە ڕێنماییی ھاوردە و ھەناردە حەفتەی دابێ شاندێکی وەزارەتی بازرگانی سەردانی بەغدا دەکات، چونکە ھێشتا ڕێنمایییەکان یەکیان نەگرتووەتەوە و دوو جۆر ڕێنمایی ھەیە. لەبەر ئەوەی بەغدا داوای مەرکەزیەت دەکات و دەیەوێت تەنیا لە بەغدا مۆڵەت بدرێت، ئێمەش ئەوەمان ڕەت کردووەتەوە و داوای لامەرکەزیەت دەکەین. ئێستا ڕازی بوون کە پێدانی مۆڵەت ببێتە ئەلکترۆنی و ھەر کەسێک دەتوانێ لە ماڵی خۆیەوە بۆ ھاوردەکردنی ھەر کەلوپەلێک داواکاری پێشکەش بکات، بۆیە ڕێک کەوتووین کە ھەرێمی کوردستانیش ھاوشێوەی بەغدا مافی مۆڵەتدانی ھەبێت. بۆ ئەو مەبەستەش دوو سێرڤەر دادەنرێت و پەیوەندیمان پێکەوە نابێت و ھەرێمی کوردستان دەتوانێ ھاوشێوەی بەغدا بە یەک جۆر مەرج مۆڵەتی ھاوردە و هەناردە بدات بە بازرگانان."
نەوزاد ئەدھەم گوتیشی: "حەفتەی دابێ کە شاندی وەزارەتی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا ڕێککەوتنی کۆتایی دەکرێت و ئەوکات ھەرێمی کوردستان و عێراقیش دەتوانن مۆڵەت بدەن بە بازرگانان و چیتر ئەو کێشەیە نامینێت و بە تەواوی چارەسەر دەکرێت، چونکە بە ھاتنی ئەو شاندە کێشەکان چارەسەر بوونە."
kdp-
