قۆناغی دووەمی پێدانی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بەڵێندەران بەردەوامە

قۆناغی دووەمی پێدانی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بەڵێندەران بەردەوامە
سەرۆكی یەكێتیی بەڵێندەران باس لەوە دەكات كە لەگەڵ باشبوونی دۆخی داراییی حكوومەت داواكارن بڕێك پارە بۆ ئەو پرۆژانە تەرخان بكرێت كە زەروورن و دەبێ بچنە بواری جێبەجێكردنەوە. دەشڵێت، ئەگەری زۆرە ئەمساڵ سەرجەم قەرزی بەڵێندەران بدرێتەوە.

د. سەرۆ دزەیی, بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "هیوادارین لە لایەن حكوومەتەوە بڕێك پارە دیاری بكرێت بۆ ئەو پرۆژانەی ئەولەویەتیان هەیە، بۆ ئەوەی تەواو بكرێن، ئەگەر هەموو پرۆژەكانیش نەبێت، بەشێكیان گرنگن و لەگەڵ بەردەوامیی پێدانی پارەی بەڵێندەران پرۆژەكان دەستبەكار دەبنەوە. ئێستا بە خۆشحاڵییەوە لە قۆناغی دووەمدا بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار دراوەتەوە بە بەڵێندەران و ئێستا لە قۆناغی دابەشكردنداین و ٨٠٠ ملیۆنی دیكە ماوە كە وەك قەرز، پارەی بەڵێندەران لای حكوومەتە."

دزەیی گوتیشی: "ئەگەری زۆرە ئەمساڵ سەرجەم پارەی بەڵێندەران بدرێتەوە، ئەوكاتە پرۆژەی گرنگی وەك ڕێگاوبان و خزمەتگوزاریی گشتی باشتر دەبێت."


kdp-
Top