کچێک لە ڕووباری خابوور خنکا
بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی دھۆک ڕاگەیاند: "کاتژمێر 12 و 30 خولەکی نیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەمە 29/4/2019،تیمەکانمان لە ڕووداوێکی خنکان لە پردی (شەعبانیکێ)ی سەر ڕووباری خابوور لەنێو سەنتەری زاخۆ لە سنووری پارێزگای دھۆک ئاگادار کرانەوە، دوای گەیشتنی تیمەکانمان دەرکەوت کە کچێکی تەمەن 19 ساڵ خنکاوە.
گوتیشی: "تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانمان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی، لە گەڕان بەردەوامن".
باسنيوز
