بەرپرسێکی پارتی: 13 گەنجەکە دەستگیرکراوەکەی لە مەخموور ئازاد کران
کرمانج عەبدوڵا، بەرپرسی لقی ٢٣ی پارتی لە مەخموور، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩\٤\٢٠١٩ ئەو ١٣ گەنجە کوردەی دوێنێ لە مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کراون".
بەرپرسی لقی پارتی لە مەخموور گوتیشی: "ئەو حاڵەتە ناهاساییەی لە مەخموور و شوێنەکانی دیکە هەیە، لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە باڵی بەسەر ئەو سنوورانەدا کێشاوە، پێشتر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکە هەبوون و ئەمن و ئاسایش هەبوو، بەڵام ئەو هێزانەی ئێستا لە سنوورەکەن بەلای خەڵکەوە نامۆن و یارمەتیش نادرێن و بۆ خۆشیان ناشتوانن ناوچەکان بپارێزن، بەو هۆیەشەوە بەشی زۆری گوندەکانی سنوورەکە شوێنی خۆیان چۆڵیان کردووە".
باسنيوز
