لەبارەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی حکوومەت بە فەرمانبەران بڕیارێکی نوێ درا
بەپێی نووسراوێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و دارایی و واژۆی کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و رێباز حملان وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و تێیدا بڕیارێکیان لەبارەی خەرجی بەشێک لە ئۆتۆمبێلە میرییەکان داوە.
بەپێی نووسراوەکە بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی گشت خەرجییەکانی سووتەمەنی و چاککردنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەلایەن لێژنەی باڵاوە بڕیاری فرۆشتنی پەسەندکراوە لە 1/4/2019.
ساڵی ڕابردوو حکوومەت بڕیاریدا ئۆتۆمبێلە میرییەکانی فەرمانگەکان جگە لە ئۆتۆمبێلە خزمەتگوزارییەکان بەو فەرمانبەرانە بفرۆشێتەوە کە ساڵانێکە لەلایەنە، فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەش بە فەرمانبەران بە قیستی 10 ساڵە كە دەكاتە 120 قیست، پێدانی قیستەكەش مانگانە نییە، بەڵكو لەگەڵ وەرگرتنی مووچەیە.
باسنيوز
