مەرجی یەکێتی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی ڕاگەیاندرا
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٩، لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند کە بیستوویانە، گۆڕان داوای کۆبوونەوەی سێقۆڵی کردووە.
گوتەبێژی فەرمیی یەکێتی مەرجی پێشوەختەی حزبەکەی بۆ کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندووە و گوتوویەتی: ”وەکوو یەکێتی ڕای دەگەیەنین، ھەر کاتێک رێککەوتنمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئیمزا کرد، دەتوانین کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و سێقۆڵی و زیاتریش ئەنجام بدەین“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و تێیدا دوایین پێشکەوتنەکانی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
باسنيوز
