لە ھەولێر نۆ کۆگای دەرمان داخران
ئەمڕۆ دووشەممە 29/4/2019، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "دوێنێ یەکشەممە نۆ کۆگای دەرمانیان لە ھەولێر داخران، ھۆکاری داخستنی ئەم کۆگایانە پابەندنەبوون بوو بەڕێنماییەکانی کوالێتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان و فرۆشتنی دەرمانی قاچاخ و بێ مۆڵەت".
باس لەوەش کراوە، کە ھەموو دەرمانە قاچاخ و بێمۆڵەتەکان دەستیان بەسەردا گیراوە و ڕێکاری یاسایی لە بەرانبەر سەرپێچیکاران گیراوەتە بەر.
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر ھاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە، کە ئەم لێژنەیە بەردەوام دەبێت لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی تەندروستیی ھاووڵاتییان.
باسنيوز
