نێچیرڤان بارزانی و چاویشئۆغڵو تاوتوێی پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەولێر و ئەنقەرە دەکەن

 نێچیرڤان بارزانی و چاویشئۆغڵو تاوتوێی پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەولێر و ئەنقەرە دەکەن
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن، کە گرنگترینیان پرسی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانە.



درەنگانی شەوی یەکشەممە 28-4-2019، مەولود چاویشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئابووریی و دیپلۆماسی، گەیشتە هەولێر.



بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 29-4-2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەولود چاویشئۆغڵو کۆ ببێتەوە و پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەولێر و ئەنقەرە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە دەبێت.



بەپێی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی و چاویشئۆغڵو تاوتوێی پرسی نەوتی کوردستان و هەناردەکردنی بۆ دەرەوە دەکەن، جگە لە باسکردنی کردنەوەی دەروازەیەکی دیکەی سنووری لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر.

پەیوەندییە کولتوورییەکان یەکێکی دیکە دەبێ لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا.





باسنیوز
Top