به‌ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی شاندی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌

به‌ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی شاندی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28/4/2019 ، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانیان كۆده‌بنه‌وه و جگه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیر و راوێژكارانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كات‌. كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌نێوان لیژنه‌ی فیدراڵی بۆ كاروباری ئابووری و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
: "بڕیاره‌ شاندی حكوومه‌تی عێراق كاتژمێر یازده‌ یان نیو كاتژمێر دواتر بگه‌نه‌ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان كراوه‌ و ناوی ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر مێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌ دانراوون كه‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زیری هه‌ر دوولا به‌شدارن و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كات".

هه‌روه‌ها گووتی: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ زیاتر راوێژكاریی و سه‌ره‌تاییه‌ و وه‌ك ئاماده‌سازییه‌كه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا".
k24-
Top