مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، له میانه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ عێراق، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومییه‌وه پێشوازی لێكرا.
بڕیاره له ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا له هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبووه‌وه و دواتر سه‌ردانی به‌سره‌ی باشووری عێراقی كرد.
k24-
