پەرلەمان بەم زووانە کۆ دەبێتەوە
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئـامادەکاری بۆ دانیشتی پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەندکردنی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم دەکرێت، بڕیار وایە لەم حەفتەیەدا کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێـت."
هەورامی گوتیشی: "پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت قۆناغی گرینگی تێپەڕاندووە، بەشێکی کەمی ماوە، سەرجەم ئاماژەکان بۆ ئەوەن لە کاتێکی نزیکدا حکوومەتی نوێ پێک بێـت، پێشبینی دەکرێت حەفتەیەک بۆ دوو حەفتە بخایەنێت."
هەورامی دەشڵێت: "گفتوگۆ و دانوساندنی باش لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەیە و پەرلەمانیش بە تەواوی خۆی بۆ دانیشتن لەو بارەیەوە ئامادە دەکات."
kdp-
