لیژنەی باڵای سەرژمێریی گشتی پێک دێت و ھەرێمیش دوو ئەندامی لەو لیژنەیەدا دەبێت
سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان، سیروان محەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەنگاوەکانی ئامادەکاری بۆ پرۆسەی سەرژمێری دەستی پێ کردووە و ئێستا ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و بەغدا سەرقاڵی پێکهێنانی لیژنەی باڵای سەرژمێرین و ھەرکاتێک لیژنەکە پێک هات، یەکەم کۆبوونەوە بەڕێوە دەبات و دەست بە ئامادەکاری دەکات."
سیروان محەمەد گوتیشی: "لە لیژنەی باڵای ئامادەکاری بۆ سەرژمێریی گشتی، کە بڕیارە ساڵی داھاتوو بکرێت، ھەرێمی کوردستان دوو ئەندامی دەبێت و مانگی داھاتوو ئەو لیژنەیە یەکەم کۆبوونەوە بەڕێوە دەبات."
محەمەد باسی لەوەش کرد: "حکوومەتی عێراق لە یاسای بودجەی گشتیی ئەمساڵدا ٥٠ ملیار دیناری بۆ ئامادەکاریی پرۆسەی سەرژمێری تەرخان کردووە."
kdp-
