ئۆپۆزسیۆنی توركیا: پەیامەكەی ده‌میرتاش لەبارەی هه‌ڵبژاردنەوە بە بایەخەوە وەردەگرین
جانان كافتانجیئۆغلو به‌رپرسی جه‌هه‌په له ئیسته‌نبۆڵ له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی (BBC)ی توركی، ئاماژه‌ی دا كه ئه‌وان وه‌كو جه‌هه‌په هیچ هاوپهیمانیهتییەكیان له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌دا نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌ده‌په پێشتر رایگه‌یاندبوو بۆ دژایه‌تیكردنی تاكڕه‌وی و فاشیستی، ده‌نگ به هێزی دیموكراتی ده‌ده‌ن، هێزه دیموكراتییهكهش جه‌هه‌په بوو.
كافتانجیئۆغلو باس له هه‌ڵوێستی ده‌میرتاش ده‌كات و ده‌ڵێ "وه‌كو خۆم په‌یامه‌كه‌ی ده‌میرتاش به بایه‌خه‌وه سه‌یر ده‌كه‌م، كه هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له هه‌ڵبژاردن بڵاوی كرده‌وه، دیاره كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ری هه‌ده‌په هەبوو كه ده‌نگ به كاندیدی جه‌هه‌په بده‌ن، بۆیه ئێمه وه‌كو جه‌هه‌په بڕوامان به‌وه هه‌یه كه ده‌نگده‌ری هه‌ده‌په توانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت له ئیسته‌نبۆڵ".
ده‌شڵێ ئەوان به‌رده‌وام ده‌بن له خه‌بات، تا ئه‌و كاته‌ی دیموكراتی بۆ توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئامانجه‌كانیان ده‌پێكن.
باسنيوز
