سه‌رۆك بارزانی و كونسوڵی نوێی ئیمارات له هه‌ولێر کۆ بوونەوە
له دیداره‌كه‌دا، كونسوڵی نوێی ئیمارات، سڵاوی سه‌ركردایه‌تی سیاسی وڵاته‌كه‌ی به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و پێزانینی بۆ ئارامی و سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا.
كونسوڵی نوێی ئیمارات له هه‌ولێر، به‌ناوی وڵاته‌كه‌یه‌وه، سوپاسی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان كرد، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئیمارات به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ یارمه‌تیدان ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
سه‌رۆك بارزانی سوپاسی كونسوڵی نوێی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و وێڕای ئاماژه‌دان به په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا جه‌ختی له پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیی سیاسی و ئابووری و كولتووریی نێوان ئیمارات و هەرێمی كوردستان کردەوه.
باسنيوز
