سه‌رۆك بارزانی و كونسوڵی نوێی ئیمارات له‌ هه‌ولێر کۆ بوونەوە

سه‌رۆك بارزانی و كونسوڵی نوێی ئیمارات له‌ هه‌ولێر کۆ بوونەوە
ئەمڕۆ یه‌كشەممە‌ 28ـی4ـی2019 سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم سه‌عید كونسوڵی نوێی وڵاتی ئیمارات له‌ هه‌ولێر كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا، كونسوڵی نوێی ئیمارات، سڵاوی سه‌ركردایه‌تی سیاسی وڵاته‌كه‌ی به‌ سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و پێزانینی بۆ ئارامی و سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا.

كونسوڵی نوێی ئیمارات له‌ هه‌ولێر، به‌ناوی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌، سوپاسی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان كرد، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئیمارات به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ یارمه‌تیدان ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی سوپاسی كونسوڵی نوێی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و وێڕای ئاماژه‌دان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا جه‌ختی له‌ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیی سیاسی و ئابووری و كولتووریی نێوان ئیمارات و هەرێمی كوردستان کردە‌وه‌.










باسنيوز
Top