شارەزایەکی ئابووری: کۆبوونەوەی دوو شاندی هەولێر و بەغداهەنگاوێکی ئەرێنییە

شارەزایەکی ئابووری: کۆبوونەوەی دوو شاندی هەولێر و بەغداهەنگاوێکی ئەرێنییە
شارەزایەکی بواری ئابووری کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی باڵای هەرێم و حکوومەتی عێراق لەڕووی ئابوورییەوە بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسف دەکات.

نەبەرد کەریم، مامۆستای زانکۆی سلێمانی و شارەزای ئابووری، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەرەتای دەست بەکاربوونییەوە ویستی کارێک بکات، پەیوەندییە ئابووری و ئیدارییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا زۆر باشتر بکات، ئەوەشمان لە پرۆژە یاسای بوودجەی ٢٠١٩دا بینی کە جیاوازتر لە چوار ساڵی ڕابردووە بینیوە، هەروەها حکوومەتی عێراق ئامادەیی بۆ ناردنی مووچەی هەرێم دەربڕیوە بێ ئەوەی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکەش بنێرێت، تا ئەو قەرزانەی لەسەریەتی بیداتەوە، ئەم هەنگاوەش ١٠٠٪ هەنگاوێکی دروست و ئەرێنییە".

ئەو مامۆستایەی زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد: "تەواوی داهاتەکانی هەرێم بە شێوەی یاسایی و دەستووری ئەگەر وردبینی بۆ بکرێت، ئەوا بە شێوەیەکی یاسایی و دەستووری لەگەڵ بودجەی گشتی عێراق بودجەی ساڵەکانی تری پێ تەواو دەکات".

ڕوونیشی کردەوە: "ئێستا ڕێککەوتنەکان بەو جۆرەیە کە فڕۆکەخانەکان و ئەو داهات و خەرجییەی هەیەتی لە چوارچێوەی حکوومەتی عێراقیدا بێت، ئەمەش لە چوارچێوە گشتییەکەدا خاڵێکی زۆر ئەرێنییە بۆ هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق".











باسنيوز
Top